سەردێڕ:

ئايا لایەنە شيعەكان لەبارەى بودجەوە دژى کورد دەوستنەوە؟

فۆتۆ: 
2021-03-15

1488 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ترسی ئەوەیان هەیە لایەنە شيعەکان لە رێگەی دادوەرەکانیانەوە دژی کورد بوەستنەوە.


محەمەد شاکر ئەندامی لە پەرلەمانى عێراق لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا راگەیاند، "شیعەکان دەیانەوێت لە کۆی نۆ دادوەر پێنج دادوەر شیعە بێت و دوو دادوەر کورد بێت و ترسی ئەوەمان هەیە لایەنە شيعەکان لە رێگەی دادوەرەکانیانەوە دژی کورد بوەستنەوە."

هاوکات، ئومێد محەمەد پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، "شاندی هەرێم پێش دەنگدان لەسەر بودجە دەگەڕێنەوە بەغدا ".

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە بەغدا راشیگەیاند، "کوتلەی سائیرون بە روونی ئەوە دەڵێن، پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی تێنەپەڕێت بودجە تێناپەڕێت و تا ئێستا رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان تەواونەکراوە."

ئەوەشی خستەڕوو، "هەرێم بڕیاریداوە جگە لە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت هیچ بڕە نەوتێکی تر رادەستی بەغدا نەکات و بەشێک لە فراکسیۆنە شیعەکان دەڵێن هەموو مەلەفی نەوت هەرێم رادەست نەکرێت بودجە نانێرین."

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١٤ ى ئەم مانگەدا، سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وادەی گەڕانەوەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا دەستنیشاننەکراوە و چاوەڕێن وادەی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە رابگەیەندرێت.

سەمیر هەورامی وتبووشی، دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوامە لەپێناو جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢١دا.