سەردێڕ:

قوباد تاڵەبانی نوێترین زانیارییەکان لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

باسیش لە رێککەوتنی ٥٠ ساڵە دەکات
فۆتۆ: 
2021-03-15

15794 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "هیچ پێشنیازێکی بە دیل بۆ ئەو پێشنیازە نییە کە حکومەتی عێراق خستوویەتیە ناو بودجەوە"، دەشڵێت، "ئەو قسانە راست نین کە دەڵێن نەوتی هەرێم بۆ ماوەی (٥٠ ساڵ) بە تورکیا فرۆشراوە."

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ناوەندی هەوڵی نیشتمانی عێراقی راگەیاندووە، "رێککەوتنی پێشوەختەمان لەگەڵ حکومەتی عێراقدا هەیە و ئەو رێککەوتنە خراوەتە ناو بودجە و رەوانەی پەرلەمان کراوە."

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "گفتوگۆ لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو رێککەوتنەوە بەردەوامە و تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی بەدیل بۆ ئەو پێشنیازە نییە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خراوەتە ناو پرۆژەی بودجەوە."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە ئەنجامدا جێبەجێکردنی ئەو یاسایە دەبێت لەلایەن حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستانەوە بێت، بۆیە چەندینجار جەختمان کردووە بۆ ئەوەی دۆخی ئابوری دارایی حکومەتی فیدراڵ بخرێتە سەر رێگەی راست دەبێت یاسا قابیلی جێبەجێکردن بێت."

راشیگەیاندووە، "ئێمە ئەو دەقە بە باشترین باشترین دەق دەزانین کە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵدا لەسەری رێککەوتووین و ئەو دەقە قابیلی جێبەجێکردنە لەلایەن هەردوو حکومەتەوە."

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، "ئەو قسانە راست نین کە دەڵێن نەوتی هەرێم بۆ ماوەی ٥٠ ساڵ بە تورکیا فرۆشراوە، ئەوەی هەیە تەنیا رێککەوتنێکە بۆ گواستنەوە و بە بازاڕکردنی نەوت لە رێگەی خاکی تورکیاوە، هەروەک چۆن حکومەتی فیدڕاڵیش رێککەوەتنێکی لەوجۆرەی هەیە."

وتووشیەتی، "لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق داوای دروستکردنی کۆمپانیایەکی بە بازاڕکردنی فیدڕاڵیمان کرد کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت و لەناویدا نوێنەرانی هەرێمی کوردستان هەبن ئەگەر هاتوو نەوتی هەرێم لە رێگەی سۆمۆوە فرۆشرا."

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی فەرمی لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا نییە. لەوبارەیەوە، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران داوای کۆبوونەوە و گفتوگۆی لایەنە ناکۆکەکانی کردبوو.