سەردێڕ:

شەش نیشانە ئاماژەن بۆ کەمی ڤیتامین B12 لە جەستەدا

فۆتۆ: 
2021-03-12

4554 جار خوێندراوەتەوە

دەرکەوتنی هەندێك نیشانەی نەخۆشی لە جەستەدا لەڕاستیدا نیشانەیەکی مەترسیدار نین و دەکرێت ئاماژەبن بۆ کەمبوونەوەی ڤیتامینێكی گرنگ کە وایکردووە کاری بەشێك لە ئەندامەکانی جەستە باش نەبێت.


ماڵپەڕی " aitnews" ئاماژەی بە گرنگترین نیشانەکانی کەمبوونەوەی ڤیتامین B12 کردووە لە جەستەدا کەنابێت پشتگوێ بخرێن، بەم جۆرە:

١. هەستکردن بە ماندوێتی زۆر.

٢. هەناسەتوندی لەکاتێکدا کەمترین جوڵە بکەیت.

٣. خێرایی لێدانی دڵ.

٤. سەرئێشەی توند و بێ هۆکار.

٥. کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن.

٦. هەوکردنی دەم و زمان.