سەردێڕ:

بایدن: لە پلانی بوژانەوەی ئابوریدا هه‌لیكار بۆ شه‌ش ملیۆن کەس ده‌ڕه‌خسێنین

فۆتۆ: 
2021-03-12

729 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانی بوژانەوەی ئابوری وڵاتەکەی بۆ روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا، کە بەهاکەی زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلارە واژۆکرد.


جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆشكی سپی پلانێکی زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلاری واژۆ كرد و رایگه‌یاند، واژۆكردنی ئه‌م پاكێجه‌ رێزگرتنه‌ له‌ ده‌نگی هه‌موو ئه‌مریكیەکان، پاكێجێكی مێژوویی و‌ بڕبڕەی پشتی ئابوری وڵاته‌كه‌یانە.

باسی لەوەشکردووە، ئه‌م پلانه‌ یارمەتى چینی مام ناوه‌ند لە ئه‌مریكا ده‌دات، كاریش له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه‌ی ئابوری وڵات ده‌كات له‌ كاتی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.

ئەوەشی خستەڕوو، پلانی بوژانەوەی ئابوری هه‌لیكار بۆ شه‌ش ملیۆن ئه‌مریكی ده‌ره‌خسێنێت و تا مانگی ئه‌یلولى ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شەشی ئه‌م مانگه‌ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئەو پاکێجەی پەسه‌ندکرد، کە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی پەتای كۆرۆنا پێشکەشی کرابوو.