سەردێڕ:

کۆترێکی رەنگاورەنگ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات بە دوو بەشەوە

فۆتۆ: 
2021-03-11

7008 جار خوێندراوەتەوە

وێنەی کۆترێکی رەنگدار لە تویتەر دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەجۆرێك کۆمەڵێک لە بەکارهێنەرانی پێیانوایە وێنەکە فۆتۆشۆپە و راست نییە و کۆمەڵەکەی تریش جەخت لە بوونی کۆتر بەو رەنگە دەکەنەوە.


رەنگی کۆترەکە نزیکە لە باڵندەی توتیەوە و پەڕەکانی چەند رەنگێکی وەکو پەمەیی و پرتەقاڵی و شینی لەخۆگرتووە.

تداول رواد مواقع التواصل صورة الحمامة الغريبة

کۆمەڵێك کەس گومانیان لە راستی ئەو وێنەکە هەیە و داوای زانیاری زیاتر دەکەن و پێیانوایە بە بەرنامەی فۆتۆشۆپ رەنگەکەی دەستکاریکراوە.

بەکارهێنەرێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوی زانستی ئەو کۆترەی ئاشکراکردووە کە  (Treron vernan)بێت، بەڵام کۆمەڵێکی تر پێیانوایە، ئەو کۆترە سەر بە خێزانی (Columbidae)  و لە باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا دەژیێت.