سەردێڕ:

چین و روسیا کەشتیەکی بۆشایی ئاسمان بوونیاد دەنێن

فۆتۆ: 
2021-03-11

1261 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی بۆشایی ئاسمانی روسیا "رۆسکۆمۆس" رایگەیاند، رێککەوتنێکیان لەگەڵ ناوەندی بۆشایی ئاسمانی چین واژۆکردووە، بەمەبەستی پەرەپێدانی دامەزراوەکانی توێژینەوە لەسەر مانگ و بۆشایی ئاسمان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ناوەندی بۆشایی ئاسمانی روسیا "رۆسکۆمۆس" بڵاویکردەوە، چین و روسیا رێککەوتن لەسەر بونیادنانی "وێستگەیەکی توێژینەوەی ئاسمانی" بۆ لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر بۆشایی ئاسمان و هەسارەی مانگ.

ناوندی "رۆسکۆمس" ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەشتیە ئاسمانیەکەی روسیا و چین" هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی ژمارەیەکی زۆر توێژینەوە و لێکۆلینەوەی زانستی، لەوانەش پرسەی گەڕان و بەدواداچوون لەسەر هەسارەی مانگ.

لەراگەیەندراوەکەشدا هاتووە، کە روسیا و چین، بەیەکەوە و بە هەماهەنگی پلان، دیزاین، پرۆگرامەکەی بۆشای ئاسمان پەرەپێدەدەن و کاری لەسەر دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، روسیا لەم نزیکانە یادی ٦٠ـەمین ساڵیادی یەکەم گەشتی ئاسمانی خۆی بۆ بۆشایی ئاسمان دەکاتەوە.