سەردێڕ:

سەگەکانی بایدن لە کۆشکی سپی دوورخرانەوە

فۆتۆ: 
2021-03-09

5553 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو سەگەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا، چامپ و مەیجەر بەهۆی دروست کردنی مەترسی لەسەر ستافی کۆشکی سپی دوورخرانەوە.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "بی بی سی"، دوای ئەوەی "مەیجەر" سەگە گەنجەکەی جۆو بایدن گازی لە یەکێک لە کارمەندانی کۆشکی سپی گرتووە، هەردوو سەگەکە دوورخراونەتەوە.

جۆو بایدن لە ساڵی ٢٠١٨ مەیجەری لە شێڵتەرێکی ئاژەڵان هەڵگرتەوە و لەو کاتەوە لەگەڵیدایە، مەیجەر لە جۆری جێرمان شیپێردە و ئێستا تەمەنی سێ ساڵە.

بەپێی میدیاکانی ئەمریکا سەگەکە گازی لە یەکێک لە پاسەوانەکانی کۆشکی سپی گرتووە و دواتر بۆئەوەی مەترسی زیاتر لەسەر کارمەندانی کۆشکەکە دروست نەکەن، هەردوو سەگەکە دوورخراونەتەوە بۆ ماڵەکەی بایدن لە شاری ویلمینگتۆن لە دیلاوێر.

مەیجەر تەمەنی سێ ساڵە و چامپ تەمەنی ١٣ ساڵە، هەردووکیان لە ٢٤ ی مانگی یەکی ئەم ساڵدا دوای دەستبەکاربوونی جۆو بایدن وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، گوازرانەوە بۆ کۆشکی سپی.