سەردێڕ:

جارێکی تر بتکۆین بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی

فۆتۆ: 
2021-03-09

3956 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی ئیندیپێندنت بڵاویکردەوە، جارێکی دراوی ئەلیکترۆنی بتۆکین بەرزبووەوە و ٥٤ هەزار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.


ئەمڕۆ سێشەممە، رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، دراوی ئەلیکترۆنی بتکۆین دابەزی بۆ ٤٣ هەزار دۆلاری ئەمریکی لە هەفتەی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ئەو دراوە ٥٤ هەزار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.

بانکی گۆكمان ساکس لە راپرسییەکی لەسەر نرخی بتۆکین کردووە و ٢٢%ی بەشداربوون پێشنیاریان کردووە لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا ١٠٠ هەزار دۆلار تێدەپەڕێنێت، ٥٤%یان پێیان وایە لەنێوان ٤٠ بۆ ١٠٠ هەزار و ٥٧%یش چاوەڕاواندەکەن لە نزیکی ٣٤ هەزاردا جێگیرببێت.

دوای ئەوەی دوێنێ مامەڵە بە دراوی ئەلیکترۆنیەوە کرا نرخی بتۆکین ٤.٥% بەرزبوەوە لە ماوەی یەک کاتژمێردا.

هاوکات، ئەمڕۆش جارێکی تر بەرێژەی ٦.٧% بەرزبوەوە و نرخەکەی ٥٤ هەزار دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.

بیتکۆین Bitcoin  دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، یەکەم دراوی ژمارەییە کە بانکی نییە و بۆ ئاڵوگۆڕکردنیشی پێویستی بە بانک نییە. ساڵی ٢٠١٧ بەکارهێنەرانی لە نێوان دوو ملیۆن و ٩٠٠ هەزار بۆ پێنج هەزار و ٨٠٠ بەکارهێنەری هەبوو.

بەهای بیتکۆین ئەمساڵ لە جیهاندا بەرێژەی ٦٢٪ بەرزبووەوە و  هاوکات ساڵی رابردوو بەشێوەیەکی کتوپڕ و بەرچاو بە رێژەی ٢٠٠٪ بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.

مانگی رابردوو، دەسەڵاتدارانی کەنەدا بڕیاریاندا بە دانانی سندوقێکی وەربەهەم هێنان بۆ بۆرسەی بتکۆین لە جیهاندا، ئەمەش دەرفەتێك دەداتە وەبەرهەمهێنەران بۆ بەکارهێنانی دراوی ئەلیکترۆنی لەو بوارەدا.