سەردێڕ:

دووەم گەشتی مێژوویی پاپا بۆ کوێ دەبێت؟

فۆتۆ: 
2021-03-08

34028 جار خوێندراوەتەوە

پاپا فرانسیس رایگەیاند، کە گەشتی دووەمی مێژوویی لە دوای وڵاتی عێراق بۆ وڵاتی لوبنان دەبێت، دەشڵێت لوبنان بریندارە.


پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ڤاتیکان و لە نێو فڕۆکەکەیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی گەشتە مێژووییەکەی لە عێراق کە ماوەی چوار رۆژی خایەند تەواوکرد، گەشتی دووەمی مێژوویی بۆ وڵاتی لوبنان دەبێت.

پاپا دەشڵێت، "لوبنان هەڵگری پەیامە، بریندارە و رۆڵی لە پێگەی خۆی زیاتر بینیوە، لوبنان لاوازی هەمەجۆرێتی هەیە، هەندێک کێشەی چارەسەرنەکراوە، بەڵام گەلێکی یەگرتوو و بەهێزی هەیە، وەکو هێزی برنج."

پاپا وتیشی، "هۆکاری رۆشتنەکەی بۆ لوبنان لەسەر داوای قەشيیەکی لوبنانی دەبێت، کە داوای لە پاپا کردووە سەردانی بەیروت بکات"، لەوەڵامدا پاپا بێ ئەوەی کاتی گەشتەکە دیاری بکات بڕیاریداوە گەشتی داهاتووی بۆ لوبنان بێت.

لە رۆژی ٥ی ئەم مانگەدا بە سەردانێکی مێژوویی پاپای ڤاتیکان بۆ یەکەمجار گەیشتە عێراق و هەرێمی کوردستان و لەمیانی سەردانەکەیدا چەند شوێنێکی وڵاتەکەی بەسەرکردەوە، لەوانەش شاری ئوری مێژوویی.