سەردێڕ:

دەرماڵەی ١٥٠ هەزاری بۆ ئەم مامۆستایانە خەرجدەکرێت

فۆتۆ: 
2021-03-08

29206 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەیەک بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکات کە مۆڵەتی خوێندنیان هەیە، دەشڵێت، "دەرماڵەکە بڕاوەیە."


مەریوان بەگۆک بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، "دەرماڵەیەکی ١٥٠ هەزار دیناری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەکرێت، بەڵام بەپیێ یاسا و رێنماییەکان هەرکەسێک هەرجۆرە مۆڵەتێک وەردەگرێت هەموو دەرماڵەکان دەبڕدرێت ئەگەر بێت و مۆڵەتەکە لە ٢٩ رۆژ زیاتر بێت."

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک هاوکاری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەرماڵەی ١٥٠ هەزار دیناری خەرج دەکات و لەمەودوا سودمەند دەبن لە دەرماڵەکە، بەڵام هیچ جۆرە مۆڵەتێکی دیکە ناگرێتەوە."

ئاماژەی بەوەشكردووە، " ئەو دەرماڵەیە بڕاوەیە و بۆیان خەرج دەکرێت، کە بەهۆی بڕیارەکەوە ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و فەرمانبەر سودمەند دەبن."



ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەروەردە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەهۆکاری خوێندن مۆڵەت وەردەگرن و لەو کاتەشدا تەنها موچەی بنەڕەتییان بۆ خەرج دەکرێت، بەپێی ئەم بڕیارەی وەزارەتی پەرەوەردەش، وەک هاوکارییەک هەر کەسێک ئەو مۆڵەتە وەربگرێت، بڕی "١٥٠"هەزار دیناری پێدەدرێت و بڕیاریشە، پیدانی ئەو برە پارەیە بەردەوام بێت.