سەردێڕ:

لە چەمچەماڵ چوار چەکدار دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2021-03-08

2822 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، هێزەکانیان لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت چوار کەسیان دەستگیرکرد.


ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشکرایکرد، بەتۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت، هێزەکانیان چوار کەسیان؛ بەناوەکانی بەناوی (س،م،ص) و (ھ،م،ص) کەدانیشتوی شارۆچکەی بەردەقارەمانن و هەروەها  (س،خ،ک) و (ش،ل،ک) دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن دەستگیرکراون.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیشدا هاتووە، بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ و بەپێی ماددەی ٢١ی چەک راگیراون و سەرجەم چەک و ئۆتۆمبێل و کەرەستەکانیشیان دەستی بەسەردا گیراوە.

هاوکات لەراگایەندراوەکەشدا ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بەناوی (س،خ،ک) بەماددەی (١٤) هۆشبەریش داواکراوە.



May be an image of car and outdoors
May be an image of car