سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر هەموو ڕۆژێک چای ڕەش بخۆیتەوە؟

فۆتۆ: 
2021-03-08

5186 جار خوێندراوەتەوە

چا یەکێکە لە خواردنەوە باوەکان و خەڵکێکی زۆر لە دوای خواردنی نان ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن، چا جۆری زۆرە لێرەدا مەبەست لە چای ڕەشە و زۆر کەس ڕۆژانە بە بەردەوامی دەیخۆنەوە، بەڵام ئایا دەزانرێت چ گۆڕانکارییەک بەسەر جەستەدا دەهێنێت؟


چای ڕەش جگە لەوەی ماددەی کافاینی تێدایە و ئارامی بە جەستە و مێشک دەبەخشێت، بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەیدا گرفتی تەندروستیی دروست دەکات، هەر بۆیە مالپەڕی برایت ساید لە  بابەتێکدا ئاماژەی بەو گۆڕانکارییانە کردووە کە لە جەستەدا ڕوودەدەن، کاتێک هەموو ڕۆژێک چای ڕەش دەخۆیتەوە.

ئاستی فشاری خوێن لە جەستەدا هاوسەنگ دەکات

What Happens to Your Body If You Drink Black Tea Every Day

ڕێژەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخش لە جەستە و بۆرییەکانی خوێن کەمدەکاتەوە.

What Happens to Your Body If You Drink Black Tea Every Day

ئەگەرچی ددان زەرد دەکات بەڵام بە تەندروستیی دەیهێڵێتەوە و بەکتریای زیانبەخشی ناودەم دەکوژێت.

What Happens to Your Body If You Drink Black Tea Every Day

خواردنی چای ڕەش بەبێ شەکر بۆ کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە بەسوودە.

What Happens to Your Body If You Drink Black Tea Every Day

هەندێک کات لایەنی نەرێنیشی هەیە و زۆر خواردنەوەی ژانەسەر دروست دەکات.

What Happens to Your Body If You Drink Black Tea Every Day

ئەگەر لە درەنگی شەودا بخورێتەوە یان بە بڕێکی زۆر بخورێتەوە توشی کەمخەوی و خەوزڕانت دەکات.

What Happens to Your Body If You Drink Black Tea Every Day

ئ.ل