سەردێڕ:

هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ژمارەدان بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان روونکردنەوە دەدات

فۆتۆ: 
2021-03-08

9433 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم رایگەیاند، سەرژمێرکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانی هەرێم بە مەبەستی زانینی جۆر و کوالێتی و مەرجەکانی توندوتۆڵییە و تاوەکو ئێستا بڕیار نەدراوە ژمارەیان پێبدرێت.


ئەسعەد مەلا کەریم وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم لە ناڤینی رۆژی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هەیە و دەیانەوێت هیچ ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو نەبێت لە هەرێم، دەشڵێت، هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت لە بەرامبەر پشکینین و سەرژمێرکردنی ئۆتۆمبێلەکان.

وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئۆتۆمبێلی لێدراو و لافاو ژمارەی پێنادرێت و تۆمار ناکرێت، دەشڵێت، تا ئێستا بڕیار نەدراوە ژمارە بدرێت بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان یان نا بەڵکو تەنها بە مەبەستی زانینی ئامارێکی تایبەتە.

ئەمەش دوای پرۆگرامی 'نهێنی شاراوە'ی ئێن ئاڕ تی دێت، کە لەسەر بابەتی 'هێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا' پرۆگرامێکی تایبەت پێشکەشکرا، دواتر بەڕێوەبەرى هاتوچۆى هەرێم رایگەیاند، داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە لە هەرێمن و مۆدێلیان نزمە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاریی سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکانى هاتوچۆ لە پارێزگاکان بکەن.


دوای ئەوە دێت، پرۆگرامی 'نهێنی شاراوە'ی ئێن ئاڕ تی لەسەر بابەتی 'هێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا' پرۆگرامێکی تایبەتی پێشکەشکرد، دواتر بەڕێوەبەرى هاتوچۆى هەرێم رایگەیاند، داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە لە هەرێمن و مۆدێلیان نزمە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاریی سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکانى هاتوچۆ لە پارێزگاکان بکەن.