سەردێڕ:

حکومەت دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت مژدە دەدات

فۆتۆ: 
2021-03-08

126129 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارێکی ئابوری سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو ٧٠ دۆلار کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بودجەی ٢٠٢١ هەیە رێژەی کورتهێنانی بودجە کەمدەکاتەوە.


مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جگە لەوەی کورتهێنانی بودجە کەمدەکاتەوە، هاوکات حکومەت ئازاد دەکات لەوەی قەرزی گەورەی دەرەکی وەربگرێت.

چەند رۆژێک لەمەوبەر و لە پاش بڕیاری رێکخراوی ئۆپێک بۆ هێشتنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بەم جۆرەی ئێستا تاوەکو مانگی نیسان، نرخی نەوت بۆ ئاستی ١٤ مانگ بەر لە ئێستا بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٧٠ دۆلاری تێپەڕاند.