سەردێڕ:

​لێدوانی کازمی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا

فۆتۆ: 
2021-03-08

12433 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "داوای گفتوگۆیەکی نیشتیمانی دەکەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا."


مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، لە بەردەم هەلێکی مێژویدان بۆ گێڕانەوەی رۆڵی عێراق لە ناوچەکەدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەت پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ رێکخستنەوەی نێو ماڵی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانی پاپا بۆ عێراق ئاماژەیە بۆ پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان و توانیمان بە رێزەوە بەڕێی بکەین.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا وادەیەک دانەنراوە بۆ دەنگدان بە پرۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق، لەکاتێکدا هەفتەى رابردوو، سەرۆکایەتى پەرلەمان و کوتلە سیاسییەکان رێککەوتن لەسەر پێدانى دوا مۆڵەت بە لایەنە ناکۆکەکان بۆ رێککەوتن لەسەر پرۆژەیاساکە، کە پشکی هەرێمی کوردستان بە یەکێک لە بەربەستەکان دادەنرێت.