سەردێڕ:

لەبارەى دابەشکردنى زەوى بەسەر ئەم توێژەی کۆمەڵگەدا روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2021-03-07

22872 جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌لار رایگەیاند، له‌ ماوه‌ی رابردوودا زه‌وی پێویست دابینكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شبكرێت بەسەر زیندانیانی سیاسیدا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كان كشتوكاڵی بوون و تا ئێستاش به‌ ده‌ست جوتیارانه‌وه‌یه‌ و رێكاره‌كان ته‌واو نه‌بوون.


ئەکرەم ساڵح سەرۆکى شارەوانى کەلار رایگەیاندووە، له‌ ماوه‌ی رابردوودا زه‌وی پێویست دابینكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دابه‌شبكرێت به‌سه‌ریاندا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كان كشتوكاڵی بوون و تا ئێستاش به‌ ده‌ست جوتیارانه‌وه‌یه‌ و رێكاره‌كان ته‌واو نه‌بوون، تاوەکو زیندانیانی سیاسی لێی سودمه‌ندبن، لەلایەکی دیکەشەوە، جه‌لال نوری سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان رایگەیاند، "زیندانیانی سیاسی چینێكی خه‌باتكاری كۆمه‌ڵگه‌ن و له‌ سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا قوربانیان داوه‌ و زیندانی كراون، بۆیه‌ مافی خۆیانه‌ خزمه‌تیان بكرێن و قه‌ره‌بووی قوربانیدانیان بكرێته‌وه‌."

سەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان ئاماژەى بەوەشکردووە، له‌ كه‌مترین ماوه‌دا زه‌وی به‌سه‌ر زیندانیانی سیاسیدا دابه‌شدەكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش فه‌رمانگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان رادەسپێردرێن کە هه‌رچی زووه‌ رێكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیاره‌كان بگرنه‌به‌ر و دواتر زه‌وی به‌سه‌ر زیندانه‌ سیاسیه‌كان دابه‌شبكرێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا بەشێکى زۆرى زیندانیانى سیاسیى و فەرمانبەران فه‌رمانی  وه‌رگرتنی زه‌وییان لە ناوچەکانى خۆیان بۆ دەچوو، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانه‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كراوه‌ و زه‌وی به‌سه‌ریاندا دابه‌شنه‌كراوه‌.