سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە بەریتانیا ئاژەڵێکی دەگمەن لەدایکبوو

فۆتۆ: 
2021-03-07

21150 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی ئاڕ تی روسی ڤیدیۆی گیاندارێکی دەگمەنی بەناوی "ئۆکاپی" لە باخچەی ئاژەڵانی چێستەر لە باکوری خۆرئاوای بەریتانیا بڵاوکردەوە، هاوکات کامێراکانی چاودێری ساتی لەدایکبوونی ئەو گیاندارەیان تۆمارکردووە.


ئاژەڵی ئۆکاپی، زۆر دەگمەنە و رەنگی قاوەیی باوە و قاچەکانی رەنگی رەش و سپییە وەکو کەرەکێوی، زمانێکی شینی درێژی وەکو زەڕافەی هەیە گوێیەکانی پێ پاكدەکاتەوە و دوو شاخی بچوکیشی هەیە.

 ئۆکاپی نیوەی جەستەی لە نیوەکەی تری جیاوازە، بەجۆرێك نیوەی رەنگ و شێوەی و قەبارەی وەکو کەرەکێوییە. بەوەش ناسراوە زۆر شەرمنە و بە ئاسانی ناتوانرێت لە دارستانەکاندا ببینرێت.