سەردێڕ:

لەبارەی دابەشکردنی موچە بەبێ لێبڕین روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2021-03-07

82016 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی یەکەکانی ٧٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەگەرچی موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە چاککراوە و بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت، بەڵام چاککردنی موچەی هەموو هێزەکانی پێشمەرگە لە دەسەڵاتی حکومەتدایە.


مستەفا چاوڕەش فەرماندەی یەکەکانی ٧٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی بە میدیاکانی راگەیاند، چاککردنی موچە پەیوەندی بە حکومەتی هەرێمەوە هەیە.

وتیشی، بە هاوکاری هاوپەیمانان هەنگاو بە هەنگاو خەریکی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەن و تا ئێستاش چەندین لیوایان رێک و یەکخستووەتەوە.

مانگی رابردوو، لەژێر فشاری ئەمریکا و هاوپەیماناندا، بڕیاردرا لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە کە ژمارەیان ١٤ لیوایە، سێ موچە بەیەکەوە و بەبێ لێبڕین وەربگرن و ئەوەش، دووەم مانگ بوو لەسەریەک بڕیاری وەگرتنی موچە بەبێ لێبڕین بۆ ئەو لیوایانە دەربکرێت.