سەردێڕ:

ئێران: سەردانی پاپا ئەنجامی قوربانیدانی سولەیمانی و موهەندیسە

فۆتۆ: 
2021-03-05

7274 جار خوێندراوەتەوە

یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، سەردانی پاپا فرانسیس بۆ عێراق لە ئەنجامی قوربانیدانی قاسم سولەیمانی سەرۆکی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرکردە لە حەشدی شەعبی بوو.


ئەمیر عەبدولیهیان یاریدەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە، "پاپا فرانسیس گەیشتە بەغدا، ئەگەر رۆڵ و گیانبەخشینی ئەبو مەهدی موهەندیس و لیوا قاسم سولەیمانی و شەهیدانی مەیدانی روبەڕوبوونەوەی داعش نەبووایە لە عێراق و ناوچەکە نەیدەتوانی ئەمڕۆ بە ئاسایش و دڵ ئارامیەوە بگاتە ئەو وڵاتە."

دەشڵێت، ئەوەی دەمێنێتەوە دەست وەردانەکانی کۆشکی سپی و بوونی هێزی سەربازی ئەمریکییە لە عێراق و ناوچەکە سەرچاوەی نائارامین.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەسەردانێکی فەرمی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی و لەلایەن مستەفاکازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە پێشوازی لێکراو دواتر لە کۆشکی سەلام لەلایەن بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازی لێکرا و بڕیارە کە رۆژی ٧ی مانگ سەردانی هەولێر بکات.