سەردێڕ:

نوێژی ئیبراهیمی کە پاپا فرانسیس لە ئور ئەنجامیدەدات بۆچییە؟

فۆتۆ: 
2021-03-05

6427 جار خوێندراوەتەوە

پاپا فرانسیس، سبەینێ شەممە سەردانی شاری زیقار لە باشوری خۆرهەڵاتی عێراق دەکات و بە دیاریکراوی دەچێتە شاری ئوری شوێنەواری و مێژوویی و بە بەشداری باوەڕدارانی هەموو ئاینە جیاوازەکان نوێژی ئیبراهیمی تێدا دەخوێنێت.


لە چوارچێوەی سەردانەکەی پاپا فرانسیسدا بۆ شاری ئور کە پێش چوار هەزار ساڵ دروستکراوە؛ پاپا نوێژی ئیبراهیمی دەخوێنێت، کە نوێژێکە لەپێناو "کوڕان و کچانی ئیبراهیم"دایە و وەک جەختکردنەوەیەکە لەسەر بەهای ئاشتی و پێکەوە ژیان و لێبوردەیی و برایەتی مرۆڤایەتی و باوەڕدارانی ئاین و ئاینزا و گروپ و پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بەشداری تێدا دەکەن.

شاری ئور، کە مێژوونوسان بە زێدی پێغەمبەر ئیبراهیمی دادەنێن دەکەوێتە باشوری عێراق و لە ئێستادا ئامادەکراوە بۆ پێشوازیکردنی پاپای ڤاتیکان، ئەو شارە بە سومبولی ئایینە ئاسمانییەکان دادەنرێت و فرەخوایی رەتدەکاتەوە و پەیامی یەکتاپەرستی لەخۆیگرتووە.