سەردێڕ:

زاناکان هەسارەیەکی گەورەیان دۆزییەوە کە دەکرێت شوێنی ژیان بێت

فۆتۆ: 
2021-03-05

3538 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زاناکانی تایبەت بە بواری گەردوونناسیەوە لە پەیمانگای "ماکس بلانک"ی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە؛ دەرکەوتووە، گریمانەکانی هەبوونی ژیان لەسەر ئەو هەسارە نوێیەی کە دۆزراوەتەوە و لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆرە، هەیە.


بەگوێرەی توێژینەوەکە کە لە رۆژنامەی زانستی "ساینس" بڵاوکراوەتەوە، هەسارە نوێیەکە پلەی گەرماکەی نزمترە لە پلەی گەرمای هەسارەی "زوهرە"، ئەمەش ئەگەری ئەوەی کە گریمانەی هەبوونی ژیانی تێدابێت، زیاتر دەکات.

هەسارەکە ناوی "Gliese 486b"ە و ٢.٨ جاریش لە هەسارەی زەوی گەورەترە، هاوکات بڕێکی زۆریش ماددەی "سیلیکاتی ئاسن"ی تێدایە بە هەمان شێوەی هەسارەکەی ئێمە، هەروەها پلەی گەرمای ئەم هەسارە نوێیە ٤٢٨ پلەی سییلیزییە.

لەگەڵ ئەوەی، زاناکان هێشتا شێوازی گونجانیی سروشتی ژیانیان لەسەر ئەم هەسارە گەرمە پۆلێن نەکردووە، بەڵام جەختییان لەوەکردووەتەوە کە پێویستە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت، دەشڵێن، ئاستی ئاو لەم هەسارەیەدا زۆر نییە، بەڵام لە زۆر روەوە لە هەسارەی زەوی نزیکە.