سەردێڕ:

بۆ دووەمجار لەمڕۆدا؛ نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

فۆتۆ: 
2021-03-05

24934 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت ٦٨ دۆلاری تێپەڕاند، لە ئێستادا نرخەکەی گەیشتووەتە ٦٩ دۆلار و ٤ سەنت، کە ئەوەش بەرزترین ئاستیەتی لە ماوەی زیاتر لە ساڵێکدا، هاوکات، نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش گەیشتە ٦٥ دۆلار و ٩٠ سەنت.


بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە، یەکەمجارە لەدوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٧ دۆلار و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٦٤ دۆلار بوو.

لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.