سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

فۆتۆ: 
2021-03-05

102432 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٦٩٨ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٤ دۆلار و ٦٢ سەنتە‎، بەو پێیەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ سێ هەزار دیناری عێراقی دابەزیوە.


هەر بەپێی بۆرسەى جیهانی، ئەمڕۆ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتییە لە ٥٤ هەزار و ٦١٨ دۆلار.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٩٨ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٥١ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٠٨ هەزار دینارە.