سەردێڕ:

گۆشتی سور زۆر دەخۆیت؟ پێویستە ئەمە بزانیت

فۆتۆ: 
2021-03-05

8954 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی هەفتانە زیاتر لە ٧٠ گرام گۆشتی سور دەخۆن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکانی زۆرخواردنی گۆشتی سپی (پەلەوەر) بەتەواوەتی نەزانراوە.


ماڵپەڕی دەیلی مەیڵ ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆسفۆردی بەریتانی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەو کەسانەی هەفتانە زیاتر لە ٧٠ گرام گۆشتی سور دەخۆن مەترسی توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەناو ئەو کەسانەی کە گۆشتی سور زۆر دەخۆن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بە رێژەی ١٥% و شەکرە ٣٠% و هەوکردنی سییەکان ٣١% هەیە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تاوەکو ئێستا زیانەکانی زۆرخواردنی گۆشتی سپی نەزانراوە و توێژینەوەکە ماوەی ١٠ ساڵ و بە بەشداری نیو ملیۆن بەریتانی بەردەوامی هەیە.

ئەوەش هاتووە، ئەو کەسانەی هەفتانە زیاتر لە سێ جار گۆشت دەخۆن، زیاتر قەڵەودەبن و خوی جگەرەکێشان و نۆشینی مەی لەناویاندا سەرهەڵدەدات.

ئەمە لەکاتێکدایە، گۆشتی سور و سپی بە سەرچاوەی سەرەکی پڕۆتین و هەندێك لە کانزا و ڤیتامینەکان دادەنرێن. بە گشتی گۆشتی گیاندارە شیردەرەکان بە سور دادەنرێت و هی باڵندەکانیش بە گۆشتی سپی دادەنرێت.