سەردێڕ:

نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە

فۆتۆ: 
2021-03-05

3310 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٣٩ سەنتە، بەراورد بەدوێنێ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوت سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.


هەروەها، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکیش لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەراورد بەدوێنێ پێنجشەممەش، نرخی بەرمیلێک سێ دۆلار بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە، یەکەمجارە لەدوای ئەوەی لە ساڵی رابردوودا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی.

لە ئازار و نیسانی ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٢٥ دۆلار و نەوتی خاوی ئەمريکیش بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.