سەردێڕ:

بەهۆی بەرنامەیەکی ئێن ئاڕ تیەوە، فۆڕمی زانیاریی بۆ ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەکان دەکرێت

فۆتۆ: 
2021-03-04

7815 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رۆژی ٢٧ی مانگی رابردوو، پرۆگرامی "نهێنی شاراوە"ی ئێن ئاڕ تی لەسەر بابەتی "هێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا" پرۆگرامێکی تایبەتی پێشکەشکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرى هاتوچۆى هەرێم رایگەیاند، داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە لە هەرێمن و مۆدێلیان نزمە، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانیاریی سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکانى هاتوچۆ لە پارێزگاکان بکەن.


عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێم لە نوسراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "داوا لە گشت خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکەین کە لە هەرێمن و مۆدیێلیان نزمە، سەردانى بەڕێوەبەرایەتیەکانى هاتوچۆ لە پارێزگاکان بکەن، بەپێى شوێنى نیشتەجێبوونیان بە مەبەستى وەرگرتنى زانیارى و ئامادەکردنیان لە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "زیاتر لە ١٦ ھەزار ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل بە نایاسایی و لەلایەن بەرپرسانەوە داخڵکران، نزیکەی ١٠٣ ملیۆن دۆلار قازانجیان کردووە، ئێستاش ھەوڵێکی جیددی ھەیە بۆ ئەوەی سەرجەم ئەم ئۆتۆمبێلانە ژمارەیان پێبدرێت و شەرعیەت بدرێتە کاری قاچاغچێتی ئەمە پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ قاچاغچیەکان بۆ ئەوەی بە خەڵک بڵێن ئۆتۆمبێل بە فەرمی داخڵمەکەن و لە رێگای قاچاغچیەکانەوە بیھێنن لە ئەنجامدا ھەر ژمارەی پێدەدرێت".

ئەمەش دوای پێشکەشکردنی پرۆگرامی "نهێنی شاراوە"ی کەناڵی ئێن ئاڕتیەوە دێت، کە لە پێشکەشکردنی تەڤگەر شێرکۆیە و تایبەتە بە بەدواداچوون و کاری بنکۆڵکاری بۆ بابەت و کێشەکانی کۆمەڵگای کوردی.

بۆ بینینی تەواوی بەرنامەکە کلیک بکە