سەردێڕ:

ئایا بارانبارین بەردەوام دەبێت؟

فۆتۆ: 
2021-03-04

16065 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێدا بارانبارین لە هەندێک ناوچە بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت و پێشبینیدەکرێت ئەمشەو مەودای بارانبارینەکە زیاتر ببێت و زۆربەى ناوچەکانى هەرێم بگرێتەوە.


دەشڵێت، بە تایبەت لە درەنگانى شەو و بەرەبەیاندا رێژەى بارانبارین زیاتر دەبێت لە هەندێک ناوچەی باکور و رۆژهەڵاتى باکور لێزمەباران دەبێت و لە هەندێک ناوچەى باشور و گەرمیان ئەگەرى هەورە بروسکەش هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، کە خێرایی با زیاد دەبێت لە ناوەڕاستى هەرێم لەگەڵ ئەگەری تەرزەبارین لەهەندێک ناوچەدا.