سەردێڕ:

دووەم راپۆرت لەبارەی یاسای چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمان دەکرێت

فۆتۆ: 
2021-03-04

1151 جار خوێندراوەتەوە

جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ئەم مانگە حکومەت دووەم ڕاپۆرتی خۆی رەوانەی پەرلەمان دەكات، چونکە حكومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ھەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەبارەی پڕۆژەی چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمان بكات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەعید ھەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی باسی لەوەکردووە، بۆ ئەوەی پەرلەمان ئاگاداری وردەكاریی كارەكانی حكومەت لەبارەی ئەنجامدانی چاكسازی بێت، حكومەتی ھەرێم بڕیاریداوە ھەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەبارەی كارەكانیان لە پڕۆژەی چاكسازی رەوانەی پەرلەمان بکات، هاوکات لە ماوەی سێ مانگی رابردووشدا یەكەم ڕاپۆرتیان بۆ پەرلەمان رەوانەكردووە.

سەعید ھەركی ئاماژەی  بەوەشکردووە، لە ئێستادا سێ مانگ بەسەر ڕاپۆرتی یەكەمدا تێپەڕبووە، بڕیاریشە لەم مانگەدا حكومەتی ھەرێم دووەم راپۆرتی خۆی لەبارەی پڕۆژەی چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمان بكات.