کۆشکی سپی رایگەیاند، تاوتوێی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکەی سەر عەین ئەسەد، جۆن کێربی وتەبێژی کۆشكی سپیش لە راگەینراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا ناتوانن قەبارەی زیانەکان بزانن.
ئاماژەی بەوەشداوە، سیستمی بەرگری موشەکی بۆ بنکەی سەربازی عەین ئەسەد دادەنێن.
ئەوەشی خستەڕوو، هەشت موشەك ئاڕاستەی بەشی ئەمریکی و دوو موشەكیش ئاراستەی بەشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کراون.