سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی بۆچی گریا؟

فۆتۆ: 
2021-03-03

152653 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەمشەو هەڤاڵ ئەبوبەکر لە دوای نمایشکردنی فیلمی سینەمایی 09 دا گریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەوە ئاشکراکرا، کە پارێزگاری سلێمانی وتوویەتی، "ئەم فیلمە سەری سلێمانی و کوردستانی بەرزکردەوە."


ئەمشەو چوارشەممە، بۆ یەکەمجار فیلمی سینەمایی 09پەخشکرا، کە دوای تەواوبوونی یەکەم پەخشی فیلمەکە و لەکاتی چوونی ئەکتەرەکان بۆسەر ستەیج هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی دەبینرێت و گرتەڤیدیۆیەکی بڵاوکرایەوە کە بەشێوەیەکی خێرا بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە و تیایدا هەڤاڵ ئەبوبەکر دەگری.

ماڵپەڕی کورد فیلم رایگەیاندووە، "کاتێک ستافی فیلمەکە چوونە سەر ستەیج هەڤاڵ ئەبوبەکر بە دڵ پڕی و گریانەوە وتوویەتی، (لە ژیانمدا و لە تەلەفیزیۆن و ھەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکان قەت بۆ قسە دانەماوم، بەڵام ئەمشەو فیلمێکی لەم شێوەیە و فیلمێکی کوردی لەم ئاستەیا بەڕاستی سەری سلێمانی و ھەموو کوردستانی بەرزکردەوە)."

فیلمی سینەمایی کوردی 09، بەرهەمی کۆمپانیای کام پڕۆدەکشنە بۆ یەکەمین جارە لە سینەمای کوردیدا فیلمێک بە چەشنی تاوان و نهێنی بەپێی ستانداردی جیهانی و دەستی کاری ناوخۆیی بەرهەم بهێنرێت، ئەم فیلمە لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح و بەرهەمهێنانی سامان جەلال و بەختیار فەتاحە.