سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، عێراق له دۆخى ئێستایدا هێشتا پێویستى به به‌رده‌وامی هاوكارى و یارمه‌تیدانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رێگرى له به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى ئه‌و رێكخراوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، "زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه موشه‌كیه ده‌كه‌م كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ى عه‌ینولئه‌سه‌دى ئاسمانى له پارێزگاى ئه‌نبار له عێراق كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێك گیانى له ده‌ستدا، سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانیه‌كه ده‌كه‌م، له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌میانم."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "دووباره‌بوونه‌ى به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش كه له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ بۆ پشتگیرى و هاوكاریكردنى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له عێراقن، به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى عێراقه و ئارامى و سه‌قامگیرى وڵات و ئێستا و داهاتووى ده‌خاته مه‌ترسییه‌كى راسته‌قینه‌وه."
سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، "بێگومان عێراق له دۆخى ئێستایدا هێشتا پێویستى به به‌رده‌وامی هاوكارى و یارمه‌تیدانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ رێگرى له به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنى یه‌كجاره‌كیى ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییه‌ى رۆژ به رۆژ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت و كرده سه‌ربازییه‌كان و جموجوڵه تیرۆرستییه‌كانى فراونتر ده‌بن."
نێچرڤان بارزانی نووسیویشییەتی، "داوا له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته و گه‌لانى عێراق ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لامارانه بێنه ده‌نگ و رێگه نه‌درێت له‌سه‌ر حیسابى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و داهاتووى ئه‌وان، عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى پێكدادان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان."
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەگوێرەی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ١٠ موشه‌ک له‌جۆری كاتیۆشا ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كرا، كه بنكه‌یه‌كی تایبه‌ت به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعشه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا.