سەردێڕ:

روانگەى سورى: لە عێراقەوە هێزی چەکدار نێردراوە بۆ ئەلبوکەمال

فۆتۆ: 
2021-03-03

5732 جار خوێندراوەتەوە

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ بڵاویکردەوە، چەند رۆژێک دواى هێرشەکەى ئەمریکا بۆ سەر ناوچەیەکى سنورى لە پارێزگاى ئەلبوکەمالى سوریا، گروپە چەکدارییەکانى سەربە ئێران لە عێراقەوە هێزى زیاتریان رەوانەى ئەو ناوچەیە کردووە.


روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ باسى لەوەشکردووە، سێ پاس چەکدار لە عێراقەوە گەیشتوونەتە بارەگاکانى گروپى سەید شوهەدا لە گوندى هورا لە ریفى ئەلبوکەمال لە رۆژهەڵاتى پارێزگاى دێرەزور.

رۆژى ٢٦ى مانگى رابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆردومانی گروپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانیان لە ئەلبوکەمال لەسەر سنوری سوریا - عێراق کرد و لە ئەنجامدا ١٧ چەکدار کوژران و سێ بارهەڵگری چەک کە لە عێراقەوە دەچوون سوتێنران.

 

لای خۆشییەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ئەو گروپەی لە سنوری سوریا بۆردمانکران، هەمان گروپن کە هێرشەیان کردە سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.