سەردێڕ:

دۆسییەی قائیمقامی خانەقین گۆڕانکاری بەسەرداهات

فۆتۆ: 
2021-03-03

1399 جار خوێندراوەتەوە

دادگای پێداچوونەوەی هەرێم بڕیاری ئازادکردنی قائیمقامی پێشووی قەزای خانەقینیدا، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای تاوانەکانی کەرکوک / گەرمیانەوە بڕیاری دوو ساڵ زیندانی بۆ دەرکرابوو.


 محەمەدی مەلا حەسەن قائیمقامی پێشووی خانەقین دوای ئەوەی تۆمەتبارکرابوو بە زیانگەیاندن بەداهاتی گشتی و سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچووبوو، دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان بەفەرمی بڕیاری دادگاکەی هەڵوەشاندەوە، لەوبارەیەشەوە مەحەمەدی مەلا حەسەن رایگەیاندووە، "لە ئێستادا بەفەرمی نوسراوی ئازادبوونم بەدەستگەیشتووە."

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێش یەکلاکردنەوەی کەیسەکە لە دادگا چەندین تۆمەتم ئاڕاستەکراوە"، دەشڵێت، "لە ئێستادا راستییەکان بۆ خەڵک ئاشکرابوو."

 

ئەمە لە کاتێکدایە، محەمەدی مەلا حەسەن دوای ئەوەی بە دۆسییەکی تایبەتی "گەراجێک لە خانەقین و زیانگەیاندن بە داهاتی گشتی" تۆمەتبارکرا، دادگای تاوانەکانی کەرکوک/ گەرمیان بە پێی ماددەی ٢٣٥ لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند.