سەردێڕ:

پارێزگای هەولێر: لەمشەوەوە بازگەکانی هەولێر دادەخرێن

فۆتۆ: 
2021-03-03

6268 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، کە لەمشەوەوە بازگەکانی پارێزگای هەولێر دادخەرێن و هاتوچۆ لەگەڵ ناوەڕاست و خوارووی عێراق رادەگیرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، بەشی راگەیاندنی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووە و ئاماژە بەوەکراوە، "کە ئەمشەو کاتژمێر ١٢ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت."

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەو داخستنە هاتوچۆی شاندە فەرمیەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکان ناگرێتەوە.

ئەوەش هاتووە، جگە لەوەش بڕیارەکە هاتوچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە.

 

لە ١ی ئەم مانگەدا، لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبوونەوە و پاش کۆبوونەوەکەش چەند بڕیارێکیان دەرکرد کە تیایدا هاتبوو، لە ١٢ی شەو بۆ ٦ی بەیانی شوێنە گشتییەکان لە هەرێم دەبێت دابخرێن و لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی و شەممەشدا، هاتوچۆی نێوان هەرێم و پارێزگاکانی دیکەی عێراق رادەگیرێت.  







‌بەپەلە