سەردێڕ:

جوتیار عادل: سەرۆکی حکومەت داوا لە هەموو لایەک دەکات خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان

فۆتۆ: 
2021-03-03

15954 جار خوێندراوەتەوە

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە"، ئەوەش هاتووە، کە سەرۆکی حکومەت داوا لە هەموو لایەک دەکات خۆیان نەکەنە جێگرەوەی دادگاکان.


ئەمڕۆ چوارشەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ دادگاکانی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و سەربەخۆییانە و دوور لە هەموو ئەجێندایەک بڕیار لەسەر کەیسەکان بدەن.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە، "سەرۆکی حکومەت پاڵپشتی تەواوی دادگاکان دەکات بۆ ئەوەی بە سەربەخۆییانە کارەکانیان ئەنجامبدەن لەوانەش، کەیسی رادەستکردنەوەی مستەفا سەلیمی و تیرۆرکردنی ئامانج بابانی و هاوژین و منداڵەکەی."

جوتیار عادل دەشڵێت، "مەسرور بارزانی داوا لەهەموو لایەک دەکات، کەس خۆی نەکاتە جێگرەوەی دادگاکان."



ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد و دەڵێت، "تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە."