سەردێڕ:

لەبارەى رێکخستنەوەى کارنامەى باج روونکردنەوە دەدرێت

فۆتۆ: 
2021-03-03

1226 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی باجەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی کارنامەی حکومەتی هەرێم باج رێکدەخەینەوە و سنوور بۆ هەر کەس و کۆمپانیایەک دادەنرێت کە خۆی لە باج بدزێتەوە.


کەمال وەرتێ بەڕێوەبەری گشتی باجەکانی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، "بەپێی کارنامەی حکومەتی هەرێم باج رێکدەخەینەوە و سنوور بۆ هەر کەس و کۆمپانیایەک دادەنرێت کە خۆی لە باج بدزێتەوە و ئەوەی بەپێی یاسا پێویستە باج بدات ئێمە باجی لێوەردەگرن"، دەشڵێت، "داهاتی ساڵی رابردووی باج بە چەند هێندەیەک زیادیکردووە ئەوەشى وەرگیراوە لە خزمەتی گشتیدا بەکارهێنراوەتەوە."

ئاماژەى بەوەشکرد، "بەهۆی خۆدزینەوە لە باج چەندین کۆمپانیامان سزاداوە و  ٪۹٥ی کۆمپانیاکان فیڵیان لە حکومەت کردووە و باجیان نەداوە و تا ئێستاش نەگەیشتووینەتە رێککەوتن کە چۆن باج بخەینە سەر ئۆتۆمبێلی گرانبەها."

ئەوەش لەکاتێکدایە، هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان تاوەکو ئێستا چەند جارێک و بەچەند شێوەیەک بڕى باجیان لەسەر زیادکراوە.