سەردێڕ:

هاتوچۆی هەولێر سزای شۆفێرێكی داوە بەهۆی تێپەڕاندنى ئۆتۆمبێلى ئەفسەرێک؟

فۆتۆ: 
2021-03-03

2333 جار خوێندراوەتەوە

ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، دەنگۆی سزادانی شۆفێرێك لەسەر پێشكەوتنەوەی ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێك لەناو تونێلی پیرمام رەتدەكەینەوە و ئەو كەسە لەسەر خێرایی سزا دراوە بە ڤیدیۆش چركەساتی خێراییەكەی ئەو ئۆتۆمبێلە بڵاودەكەینەوە كە لە رێگەی كامێرای چاودێری ناو تونێلەكەوە تۆماركراوە.


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە هەندێک پەیج و سایت بابەتێک بڵاوکرایەوە گوایا کەسێک لەناو تونێلی پیرمام تەنها لەبەر ئەوەی بەپێش ئۆتۆمبێلی بەڕێوەبەری هاتوچۆی رێگاکانی دەرەوە کەوتۆتەوە سزادراوە و بابەتەکە وانیشان دراوە کە ئەو کەسە بێتاوانە و داوای لێپێچینەوە دەکات و دەڵێت، هیچ سەرپێچیەکم نەکردووە، ئێمە ئەو دەنگۆیە رەتدەکەینەوە و ئەو كەسە لەسەر خێرایی سزا دراوە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ئێمە بە بەڵگەی ڤیدیۆیی نیشانی هەموو لایەکی دەدەین، کەوا ئەو کەسە کە خاوەنی نیسان سێنترایەکی تایبەتی سورە لە کاتژمێر ٨:١٦ خولەكی بەیانی لەناو تونێلی پیرمام و لە پاش دەرچونی لە کامێرای چاودێری خێرایی بەشێوەیەکی زۆر خێرا لێخوڕینی کردووە.

دەشڵێن، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلێکی هاتووچۆ تێپەڕیوە، کە ئەفسەرێکی تێدابووە و بینیویەتی کە ئەو کەسە تیژڕۆیی دەکات، بۆیە راستەوخۆ بەپێی یاسا سزای داوە لەسەر تیژڕۆیی کردنەکە کە نامەی سەرپێچیەکەش بۆ هاوڵاتیەکە چووە لەسەر ئەو تیژڕۆییە بووە نەک لەسەر بەپێشکەوتنەوەکە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، وێنەی ڤیدیۆی کامێراکانی چاودێری نیشانی دەدەن، کە ئەو ئۆتۆمبێلە خێراییەکەی زۆر بەرزتر بووە لە خێرایی دیاریکراوی ناو تونێل کە ٧٠ کم لە کاتژمێرێک دیاریکراوە و تەنانەت کە بەتەنیشت ئۆتۆمبێلی هاتوچۆ تێدەپەڕێت کە ئوتومبێلەکەی هاتووچۆ بەخێرایی دیاریکراوی ناو تونێل دەڕوات تۆ واهەست دەکەیت کە ئۆتۆمبێلەکەی هاتووچۆ وەستاوە.

 باسلەوەشکراوە، ئێمە وەکو هاتوچۆی هەولێر بابەتی ئەو تۆمەت دروستکردنە بە ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان رەتدەکەینەوە و بەمافی خۆمان دەزانین هەر پەرچەکردارێکی یاساییمان هەبێت بەرامبەر بەوکەسە.

May be an image of one or more people and text

May be an image of text

No photo description available.