سەردێڕ:

نەیمار پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات

فۆتۆ: 
2021-03-02

38128 جار خوێندراوەتەوە

نەیمار دا سیلڤا، لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەیامێکی ئاراستە دەکات.


نەیمار ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان لە ڤیدیۆکەیدا دەڵێت، ''سڵاو مەسرور بارزانی، رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز بێت و هیوادارم رۆژێکی خۆشت هەبێت، خودا بتپارێزت''.

مه‌سرور بارزانی، له‌ ٢ی ئازاری ١٩٦٩ له‌ گوندی دیلمان له‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایەتی لە دایکبووە و تەمەنی بووە ٥٢ ساڵ، خێزانداره‌ و خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێكه‌ بەناوەکانی (یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران).