سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. یەکەم عێراقی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت

فۆتۆ: 
2021-03-02

11354 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پاش گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ عێراق، یەکەم عێراقی ڤاکسینەکەی وەرگرت، کە کارمەندی تەندروستییە.


هەر پاش ئەویش چەند کارمەندێکی دیکەی تەندروستی ڤاکسینەکەیان وەرگرت لەگەڵ کەسانی بەتەمەندا و بڕیاریشە پاش ئەمان؛ ڤاکسینەکە بدرێت بەو کەسانەی کە لە رێزی پێشەوەی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنادان.

ئەمشەویش وەزارەتی تەندروستی عێراق وێبسایتێکی ئەلیکترۆنی بۆ ناوتۆمارکردن بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دروستکرد و خەڵکی دەتوانن لە رێگای ئەو سایتەوە ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین تۆماربکەن.