سەردێڕ:

بەشێک لە شۆفێرانی مەرزی باشماخ گردبوونەتەوە

فۆتۆ: 
2021-03-02

705 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی سێ رۆژە بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە مەرزی باشماخ گردبوونەتەوە و خێمەیان هەڵداوە و دەڵێن، "تا گرەنتی وەرنەگرین و داواکارییەکانمان جێبەجێنەکرێت رێگە نادەین ئۆتۆمبێلە نایاساییەکان بارەکانمان هەڵگرن."


یەکێک لە شۆفێرەکان لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، ماوەی سێ رۆژە گردبووینەتەوە تا رێگری لەو ئۆتۆمبێلانە بکەن کە بەشێوەی "نایاسایی" بارەکانی ئەوان لەسەرجەم مەرزەکان باردەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، "چەند ساڵێکە کۆمەڵێک سەرپێچیکار لە عەلوەی سلێمانی کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی نایاساییان داناوە کە لە سەرجەم مەرزەکانەوە بارەکانی ئێمە هەڵدەگرن و هیچ کام لەوان کارتی رێگەپێدانی هیچ مەرزیکیان پێ نییە".

ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لە گردبوونەوەکەیان رێگریکردنە لەو ئۆتۆمبێلانە تا نەچنە هیچ مەرزێک، دەشڵێت، لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  بڕیاریداوە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە هیچ شوێنێک کارنەکەن.

هاوکات، بەپێی وتەی ئەو شۆفێرانە پارێزگاری سلێمانی بڕیاری لیژنەکەی کردووە بە فەرمان، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو فەرمان و بڕیارانە لەلایەن لایەنی جێبەجێکارەوە و لە ئاستی پێویستدا هیچ رێوشوێنێکیان نەگرتووەتەبەر.

ئەو شۆفێرە باسی لەوەشکرد، "بۆ ئەم مەبەستە ئێمە پێشووتر پێمان راگەیاندوون ئەگەر ئەو بڕیار و فەرمانانە جێبەجێنەکرێن ئەوا گردبوونەوە دەکەین و رێگە لەو ئۆتۆمبێلانە دەگرین تا نەچن بارەکانمان بار بکەن".

دەشڵێت، لە ئێستادا ماوەی سێ شەو و رۆژە گردبووینەتەوە و خێمەیان هەڵداوە، تا گەرەنتی وەرنەگرن و رێوشوێنی یاسییان لەبەر نەگیرێتە بەر ناڕۆنەوە بۆ ماڵەوە.

No description available.
No description available.No description available.





‌بەپەلە