سەردێڕ:

وێنە.. بەریتانیا گرفتی زۆریی جرجی بۆ دروستبووە

فۆتۆ: 
2021-03-02

61463 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە لەندەن رایگەیاند، کە بەریتانیا و بەتایبەتی شاری لەندەن، بەهۆی داخستنی گشتییەوە، رێژەی جرج زیادیکردووە و لە هەندێک شوێندا بە ئاشکرا لەناو دوکانەکان یان شەقامەکاندا دەبنیرێن.


ژیان موبێرگ پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە لەندەن رایگەیاند، کە داخستنی گشتی هۆکارێکی سەرەکی دەرکەوتنی بەرچاوی جرجەکانە، کە ئەو داخستنە گشتییە وایکردووە پاشماوەی خۆراک کەمتر بێت و بەپێی وتەی شارەزایانی ئەو وڵاتە بەهۆی برسێتییەوە مشک و جرجەکان دەچنە سەر شەقام و ئەو چێشتخانانەی کراونەتەوە و بەهۆی کەمی ژمارەی خەڵکیشەوە لەسەر شەقامەکان بۆیە ئاسانتر دەبینرێن.

لەو بارەیەشەوە، کۆمەڵگای کۆنترۆڵی ئافاتی بەریتانیا رایگەیاند، رێژەی زیادبوونی جرج لە یەکەم داخستنی گشتیدا ٪٥١ بووە لە وڵاتەکەدا، لە ئێستاشدا ئەو رێژەیە بۆ ٪٧٨ بەرزبووەتەوە.

بەوهۆیەشەوە، شارەوانیەكانی بەریتانیا نیگەرانن بە زیادبوونی ئەو رێژە بەرچاوەی مشک و جرج لە وڵاتەکەدا و لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.

لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩ و سەرەتاکانی ٢٠٢٠ کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا بڵاوبووەوە، لە چەندین وڵاتدا داختسنی گشتی جێبەجێکرا بۆ بەرگریکردن لە زیاتر تەشەنەسەندی ڤایرۆسەکە، کە لەو ماوەیەشدا ژینگەناسان پێیان وابوو ئەو داختسنە گشتییە بووەتە هۆی پاکبوونەوەی ژینگەی گەڕانەوەی سروشت بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و ئازادبوونی هەندێک لە گیانەوەران.

 

No description available.
No description available.No description available.