سەردێڕ:

عێراق دوو ملیۆن ڤاکسینی کۆرۆنای دیکەی چینی هاوردەدەکات

فۆتۆ: 
2021-03-02

2231 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ چیندا بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی سینۆڤارمی کۆرۆنا واژۆکراون دوو ملیۆن ژەمی دیکەی بۆ زیادکراوە تا لە ئایندەیەکی نزیکدا بگاتە بەغدا و زۆرترین هاوڵاتی وەریبگرن.


سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و باڵیۆزی چین رێککەوتوون لەسەر هاوردەکردنی دوو ملیۆن ژەمی دیکە لە ڤاکسینی سینۆرڤامی دژە کۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی بەپەلە بڕگەی هاوردەکردنی دوو ملیۆن ڤاکسینەکە بۆ کۆی ئەو گرێبەستانە زیادکراوە کە لەگەڵ وڵاتی چین واژۆکراون لە پێناو ئەوەی زۆرترین ژمارەی هاوڵاتی بتوانن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن.

 

ئەمە لەکاتیکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنای سینۆڤارمی چینی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.







‌بەپەلە