فۆتۆ:
2021-03-02
88187 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، کە نرخی یەک کاتژمێر کارکردنی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی شوبات بە ٣٨ دینار دیاریکراوە و بەوەش بۆ یەک ئەمپێر کارەبا لە نێوان ٦ هەزار و ٥٠٠ بۆ هەشت هەزار دیناردا دەبێت.
قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی شوبات راگەیاند و بەپێی راگەیاندراوەکە، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی شوبات به (٣٨) دینار دیاریده‌كرێت.
ئەوەش هاتووە، کە لە مانگی شوباتدا مۆلیدە ئەهلییەکان لە نێوان ١٧٠ کاتژمێر بۆ ٢٠٠ کاتژمێردا کاریانکردووە، بەوەش نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ٦ هەزار و ٥٠٠ بۆ هەست هەزار دیناردا دەبێت، ئەوەش خراوەتەڕوو، کە نرخی کارەبای مۆلیدە لە گەڕەکێک بۆ یەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.
قائیمقامییەتی سلێمانی راشیگەیاندووە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆلیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ مانگی سێ وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه، به‌یانیان لە کاتژمێر ٧ بۆ ٨ نیوه‌ڕوان له کاتژمێر ١٢ بۆ سه‌عات ١ی شه‌ودا دەبێت، راشیگەیاندووە، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن، جگه له رۆژانی هه‌ینی كه به‌یانیان كارناكه‌ن.