سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: باران بارین دەستپێدەکات

فۆتۆ: 
2021-03-02

15774 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، کە لەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە سەرەتاشدا نمەباران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا زیاتر دەبیت.


ئاماژە بەوەشکراوە، کە لە سبەینێوە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ گۆڕانی بۆ هەوری تەواو و بارینی باران لە ناوچە جیاجیاکاندا.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٧ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٨ بە ٨ پلە دەبێت و دھۆک ١٦ بە ٩ پلە دەبێت و کەرکوک ٢٠ بە ١٠ پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما، ١٦ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانی ١٧ بە ٨ پلە، دھۆک ١٥ بە حەوت ١٠ دەبێت، لە کەرکوکیش ١٩ بە ١١ پلە دەبێت.

May be an image of monument and text
May be an image of textMay be an image of outdoors and textMay be an image of outdoors and text





‌بەپەلە