سەردێڕ:

لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراقدا گرژی دروستبوو

فۆتۆ: 
2021-03-02

3360 جار خوێندراوەتەوە

لە دانیشتنی پەرلەمانى عێراقدا گرژی لە نێوان دوو پەرلەمانتار دروستبوو، باس لەوەشدەکرێت، هۆکارى گرژییەکە لە لەسەر تۆمەتبارکردنی یەکترە دزینی سەدان ملیار دینار لەسامانی گشتی بووە.


بەپێی زانیارییەکان، گرژییەکە لە دانیشتنەکەى رۆژى یەکی ئەم مانگەدا لە نێوان هەردوو پەرلەمانتاری سوننە موسەننا سامەڕایی و ئەحمەد عەبدوڵا روویداوە.

هاوکات مەشعان جبوری، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لە تویتێکدا، هۆکاری دروستبوونى گرژی لە نێوان ئەو دوو پەرلەمانتارە بۆ تۆمەتبارکردنى پەرلەمانتارێک بە دزیکردن گەڕاندووەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کاتێک موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی دەستەی دامەزراندنی هاوپەیمانی، داواکارییەکی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی کە لەلایەن عەممارجەبر، پارێزگاری سەلاحەددین ئاڕاستەی ئەبو مازن کراون، پارێزگاری پێشوو و پەرلەمانتاری ئێستای عێراق لەبارەی دزینی سەدان ملیاردینار لە بودجەی گشتی.






‌بەپەلە