بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئاشکرایکرد، هەموو داهاتی گومرگی خاڵە سنورییەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی. دەشڵێت، "دەروازەکان له‌باشترین حاڵه‌تدا ٢٠٠-٢٥٠ ملیاری نه‌بووه هەر بۆیە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌له‌ئێستا و نه‌له‌داهاتوودا ناتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابین بكات ".
ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، "ئێمه ته‌نها به‌رپرسین له‌داهات واته كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان كه له‌ده‌روازه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كۆده‌كرێته‌وه دواتر ده‌چێته خه‌زێنه‌كان دیاره ئه‌و داهاتانه به‌پێی پێداویستی حكومه‌ت له‌موچه و له‌خه‌رجی تهشغیلییهكان خه‌رجی ده‌كات."
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی دارایی هەژماری بانکی تایبەت بەخۆی هەیە و لە رێگەی بانکەکانەوە داهاتی دەروازە سنوریەکان کۆدەکاتەوە و راستەوخۆ لە گومرگی دەروازە سنورییەکانی وەرناگرێت.
لەبارەی ئەو کۆمپانیایانەی لە دەروازە سنورییەکاندا کاردەکەن، ساماڵ عەبدولڕەحمان رایگەیاند، کە هەموویان گرێبەستیان هەیە و رێگەپێدراون و گومرگی دەروازەکان بە سیستم کاردەکەن و لە ئێستادا گرفتێکی بەرچاو نییە و بەراورد بە دەروازە سنورییەکانی دیکەی عێراق دەروازە سنورییەکانی هەرێم لە دۆخێکی زۆر باشدان.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێکهێنانی هێزی دا بۆ خاڵە سنورییەکان؟ ساماڵ عەبدولڕەحمان باسی لەوەکرد، هه‌رێمی كوردستان به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر چه‌كدارن له‌وانه‌یه رێزی یاسا نه‌گرن، ئه‌م دیارده‌یه له‌هه‌ندێك شوێندا ئەگەر زیاتر بێت، کە گومرگ به‌ته‌نها ناتوانێت ئه‌م بهرپرسیاریەتییه له‌ئه‌ستۆ بگرێت، یاسای گومرگه‌كانیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پێویستی به‌هێز بوو ده‌توانێت په‌نابه‌رێته‌به‌ر هێزی سه‌ربازی و هێزی پۆلیس.