بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، دەستدەکەن بەدابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی پێنجی سلێمانی.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، کە لەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێتەوە و دەستپێکردنەکەش لە مەڵبەندی پێنجەوە دەبێت، ئەوەش هاتووە، کە بۆ هەر ماڵک بەرمیلێک نەوت دەدرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرامبەر هەر بەرمیلێکی نەوتتدا بڕی چلو یەک هەزار دینار وەردەگیرێت.