پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای هەڵەبجە- سەیدسادق، کەسێکی گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، پەمانیڕی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەڵەبجە-سەیدساق، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەنێوان ماتۆڕسکلێک و ئۆتۆمبێلێکدا، کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانیش، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، دانیشتوی قەزای سەیدسادقە و شوۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە.

