سەردێڕ:

بە بڕی ١٠ ملیار دینار شەقامەکانی ئەم شارە نۆژەندەکرێنەوە

فۆتۆ: 
2021-03-01

11489 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، بە بڕی ١٠ ملیار دینار رێگا سەرەکییەکان و شەقامەکانی نێو شاری ھەولێر نۆژەندەکرێنەوە و دەرخستەشیان بۆ چەندین پرۆژە کردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، بڕیاری نۆژەنکردنەوەی رێگا سەرەکییەکان و شەقامە ناوخۆییەکانی پارێزگای هەولێریان لەسەر داهاتی شارەوانی پارێزگاکە داوە، هاوکات چاوەڕێی پەسەندکردنی پڕۆژەکانن لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.

 

عەبدولواحید ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەکان بەسەر ھەموو ناوچەکانی سنووری شارەوانی ھەولێردا دابەشکراون و ھەوڵدەدەن ھەموو ئەو شەقامانە بگرێتەوە کە پێویستیان بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە ھەیە.