سەردێڕ:

لە قەڵادزێ بە دەستڕێژی گولـلە دوو کەس بریندارکران

فۆتۆ: 
2021-03-01

5634 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، کەمێک لەمەوبەر، دوو کەس بە برینداری گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە بە وتەی خۆیان، لەلایەن چەند کەسێکەوە بەسەر ماتۆڕسکیلەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە. دەشڵێت، یەکێک لە بریندارەکان شوێنەواری سێ فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە.


ئەمشەو دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "کەمێک پێش ئێستا دوو کەس بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە نزیک پارکی گشتی شارەکەدا تەقەیان لێکراوە، لە ئێستاشدا لەژێر چاودێری تەندروستیدان و یەکێک لە بریندارەکانیش شوێنەواری سێ فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە".

دەشڵێت، بە وتەی خۆیان، لەلایەن چەند کەسێک بەسەر ماتۆڕسکیلەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراوە، لە شوێنی رووداوەکەش چەند قاوەنێکی فیشەکی جۆری دەمانچە لەلایەن هێزەکانیانەوە دۆزراونەتەوە.

ئەوەش هاتووە، تا ئێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتباران دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە.